بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دیمەشق بیستراوە.
هەواڵنێری ڕووسیا ئەلیەوم ڕاپۆرتی دا کە هەواڵگەلێک لە کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە بڵاو بووەتەوە.
مێدیاکان ڕایانگەیاند کە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوە، دووکەڵ لە دەڤەری دوو ناوچەی ئەلمزە و ئەلموعەزەمیە بەرز بووەتەوە.
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا جەختی کرد کە ڕێگای ئەو فڕۆکانەی کە دەیانەوێت بێنە ناو دیمەشق لەلای فڕۆکەخانەکانی حەلەب و لازقیەوە گۆڕدراوە.
Your Comment